ئایفۆن ١٤
ئایفۆن ١٤ | |
---|---|
لقی | ئایفۆن |
پلەی بەرزتری داهاتوو | iPhone 14 Plus |
لە پێش | ئایفۆن ١٣ |
لە دوای | ئایفۆن ١٥ |
ڕەنگ | شین، مۆر، midnight blue، starlight، پرۆداکت ڕێد |
دروستکەر | ئەپڵ |
Brand | ئەپڵ |
CPU | Apple A15 Bionic |
Connector | Lightning connector، MagSafe wireless charger |
سیستمی پشتگیریکراو | ئای ئۆ ئێس ١٧ |
وێبگە | https://www.apple.com/es/iphone-14/، https://www.apple.com/iphone-14/ |
ھاشتاگ | iPhone14 |
سەرچاوەی وزە | lithium polymer battery |
پابەندە بە | IEC 60529 Degrees of protection provided by enclosures (IP Code) |
تەکنەلۆژیای نمایشکردن | OLED |
Audio system | Dolby Atmos |
بەرواری ڕاگەیاندن | ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ |
ئایفۆن ١٤ و ١٤ پڵەس (بە ئینگلیزی: Iphone 14)یەکێکن لە مۆبایلە زیرەکەکان کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دیزاین و پەرەپێدان و بازاڕکردنیان بۆ کراوە. جێگرەوەی مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٣ و ئایفۆن ١٣ مینین؛ کە ئەپڵ لە چالاکییەکەی بەناوی (Far Out 2022) پەردەی لەسەر لادا. ناساندنی ئایفۆن ١٤ و ١٤ پڵەس ھاوکات لەگەڵ ناساندنی ئەپڵ واچ سیرییەز ٨، ئەپڵ واچ ئێس ئی، ئەپڵ واچ ئەڵترا، ئایرپۆدس پرۆ، ئایفۆن ١٤ پرۆ و ئایفۆن ١٤ پرۆ ماکس ڕوویدا. نرخی ئایفۆن ١٤ پرۆ لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات و ئایفۆن ١٤ پرۆ ماکس لە ١٠٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە میمۆری ئەم دوو مۆبایلە تا یەک تێرابایت دەبێت. ئایفۆن ١٤ کە لە ڕاستیدا مۆدێلی بنەڕەتی مۆبایلەکانی ئەپڵە، شاشەیەکی ٦٫١ ئینج بەکاردەھێنێت، بەڵام جیاوازی سەرەکیی ئایفۆن ١٤ و ١٤ پڵەس قەبارەی شاشەکەیە. ئەپڵ ئایفۆن ١٤ پڵەس دەگەیەنێتە بەکارھێنەران بە شاشەیەکی ٦٫٧ ئینج کە ھەمان قەبارەی شاشەی ئایفۆن ١٤ پرۆ ماکسە، بۆیە ١٤ پڵەس دەبێتە بژاردەیەکی گونجاو بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە خەرجکردنی پارەی کەمتر دەستیان بە شاشەی گەورەی مۆدێلی پرۆ ماکس بگات.[١][٢] بە پێچەوانەی جاران لە نەوەی ١٤ زنجیرەی مینی نییە و بە زنجیرەی پڵەس جێگەی گیراوەتەوە. ھەروەھا دەرچەی سیمکارتەکە لابراوە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «IPhone 14»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ «Emergency SOS via satellite on iPhone 14 and iPhone 14 Pro lineups made possible by $450 million Apple investment in US infrastructure». Apple. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Leswing، Kif (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «Apple will spend $450 million with Globalstar and others to enable emergency satellite texting». CNBC. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Apple iPhone 14 series, Apple Watch 8 and Watch SE now on sale». GSMArena. ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئایفۆن ١٤ تێدایە. |