ئێما ستۆن
لەدایکبوون | ئیمێلی جان ستۆن ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ سکۆتسدەیل، ئەریزۆنا، ئەمریکا |
---|---|
نیشتەجێی | لۆس ئەنجەلەس، کالیفۆرنیا |
ناوەکانی تر | ئیمێلی ستۆن، ڕیلێی ستۆن |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٤ - تاکوو ئێستا |
ئێما ستۆن (بە ئینگلیزی: Emma Stone؛ لەدایکبووی ٦ی تشرینی دووەم ١٩٨٨) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، کە بووەتە براوەی چەندین خەڵات لەوانەش خەڵاتێکی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن گۆڤاری فۆربیس بە گرانترین خانمەئەکتەر دانرا بەوەرگرتنی ٢٦ میلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.[١] ھەر لەو ساڵەدا، ئێما لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی لە پێرستی ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ھات.[٢]
ئێما بە بەشداریکردنی لە فیلمی سوپەر باد ناسرا، بەشداری لە فیلمێکی ترسێنەری کردووە بە نێوی دوورگەی زۆمبی (Zombie Land) لە ساڵی ٢٠١٠، ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە سەرسوڕھێنەرەکە (The Amazing Spiderman) بەڕۆڵی گوین، ناوبراو بەباشترین ئەکتەری کۆمێدی دانراوە لە ساڵی ٢٠١١ ئەوەش بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی کۆمێدی (Easy A).[٣][٤]
ژیانی ئەکتەری
[دەستکاری]سەرەتای نواندن (٢٠٠٤–٢٠٠٨)
[دەستکاری]ستۆن سەرەتا بەرنامەی تەلەفزیۆنی دۆزینەوەی بەھرەکان (In Search of the New Partridge Family) لە ساڵی ٢٠٠٤ بەشداریکرد.[٥] دواتر لەچەند زنجیرەتەلەفزیۆنییەک وەکو میوان بەشداربوو لەوانە میدەیم (Medium) و ماڵکۆم ئن زە میدڵ (Malcolm in the Middle).[٦][٧]
ستۆن لەکارەکانی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی بەتایبەت بۆ تاقیکردنەوەی نواندن لە درامای heroes، بەڵام نەیتوانی براوە بێت بۆ ڕۆڵگێڕان لەو درامایە.[٨] وە لە ساڵی ٢٠٠٧، سەرکەتو بوو لە بردنەوەی یەکێک لە ڕۆڵە سەرەکێکانی درامای Drive، بەڵام ئەم درامایەش ھەڵوەشایەوە لەدوای پەخش کردنی حەوت ئەڵقە.[٩] لە ساڵی ٢٠٠٧ ستۆن بەشداری کرد لە فیلمی کۆمیدی superbad لە بەردەم دوو ئەکتەری گەنجدا مایکڵ سیرا و جوناھـ ھیڵ.[١٠] دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨ لە دوو فیلمی کەدا بەژداری کرد کە بریتی بوون لە (The Rocker) و (The House Bunny)، فیلمی زە ڕۆک لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازی نەرێنی لێکرا بەتایبەت ڕۆڵگێڕانی ئێما ھەروەھا لەڕووی بازرگانییەوە شکستی ھێنا، وە فیلمی زە ھاوس بەنی لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[١١][١٢][١٣]
پێشکەوتن (٢٠٠٩–٢٠١١)
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠٠٩ ناوبانگی ئێما ستۆن زیارتربوو کاتێک یەکەمی نواندنێکی کورتی کرد لەگەڵ ئەستێرە ماسیۆ ماکۆنی لە فیلمی Ghosts of Girlfriends Past، وە دووەم کە بووە ھۆی دروست بونی ناوبانگی فیلمی زۆمبیلاند (Zombieland) بووە لەگەڵ دوو ئەستێرەدا ودی ھارسیلۆن و جەیسی ئایزنبیرج، کە ئەم فیلمەیان توانی زیاتر لە ١٠٣ میلیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیس کۆبکاتەوە.[١٤] وەکۆتا فیلمی لەو ساڵەدا بریتی بوو لە Paper Man لەگەڵ دوو ئەستێرەدا کە بریتی بوون لە جەیڤ دانیلز و ڕیان ڕینۆڵدز.
لە ساڵی ٢٠١٠، ستۆن ھەستا بە پێشکەش کردنی یەکەم فیلمی پاڵەونتییە نەمرەکەی Easy A،[٤] ئەوەی دەرچونە گەورەکەی تۆمار کرد لەکاتی پەخش کردنیدا، ستۆن پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گلوب. وە لە ساڵی دواتر سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستھێنا لە فیلمی Crazy, Stupid, Love لەگەڵ سێ ئەستێرەی تردا کە بریتی بوون لە ستیف کاریل و جۆلیان مۆر و ڕیان جوزلینج، فیلمەکە توانی ١٤٢٫٩ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لەکاتێک تێچووەکەی ٥٠ میلیۆن دۆلار بوو.[١٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Robehmed، Natalie (١٦ی ئابی ٢٠١٧). «The World's Highest-Paid Actresses 2017: Emma Stone Leads With $26 Million». Forbes. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Larson، Brie. «Time 100: Emma Stone». Time. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Wilner، Norman (٩ی ئەیلوولی ٢٠١٠). «Emma Stone». Now. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Emma Stone On 'Obsessing' Over Her Breakout Role In 'Easy A'». Access Hollywood. ٣١ی ئابی ٢٠١٠. لە ٩ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Grossberg, Josh (٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣). «Emma Stone Flashback: See Star Sing on Partridge Family Reality Competition in Pre-Fame Days». E!. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Owings، Lisa (٢٠١٤). Emma Stone: Breakout Movie Star. ABDO Publishing Company. لاپەڕە ٢٢; ٣٣. ژپنک ٩٧٨-١-٦٢٩٦٨-٠٢٦-٢. لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Printing – Emma Stone – Interview Magazine». Interview. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Diehl، Jessica؛ Wolfe، Alexandra. «Hollywood Is Her Oyster». Vanity Fair. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Emma Stone Biography». FYI. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Duan, Noel. «Emma Stone's Best Hair Moments». Teen Vogue. لە ١١ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «French auds flock to 'Barcelona'». Variety. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «The Rocker». Rotten Tomatoes. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Hendrix، Graddy (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠). «Rainn Wilson on His New Spiritual Book and How The Rocker's Epic Flop Changed His Life for the Better». New York. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «2009 Yearly Box Office Results». Box Office Mojo. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Crazy, Stupid, Love. (2011)». Box Office Mojo. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ژن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کایەی ڤیدیۆیی
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێما ستۆن تێدایە. |
- Pages using Lang-xx templates
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٨٨
- ئەکتەرە ئەمریکییەکان
- ئەکتەرە ئافرەتەکان
- ئەکتەرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکان
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- خانمەکتەرانی شاری نیویۆرک
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- خانمەکتەرانی دەنگی ئەمریکی
- بەشداریکەران لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ڕاستی ئەمریکی
- کوپی ڤۆلپی بۆ باشترین خانمەکتەران
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- خانمەکتەرە مناڵە ئەمریکییەکان
- خانمەکتەرە دەنگییەکانی ئەمریکا
- براوەکانی خەڵاتی بافتای باشترین خانمەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە بۆ نمایشێکی نایاب لەلایەن ئەکتەری مێ لە ڕۆڵێکی پێشەنگ