نرخ
نرخ بەو بڕە پارەیە ئەوترێ کە لایەنێک لە بەرامبەر شتومەک یا خزمەتدا ئەیبژێرێ و ئەیدا بە لایەنێکی تر. نرخی شتومەک بەستراوە بە خەرجێ کە بۆ بەرھەمھێنانی ئەکرێ و ڕادەی دابینبوونی و ڕمێنی لە بازاڕدا. ھەروەھا، نرخ ئەتوانێ لە لایەن پاوانکەرەوە دیاری بکرێ، ئەشتوانێ بە ھۆی ھەلومەرجی بازاڕەوە خۆی بسەپێنێ.[١]
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]وشەی نرخ لە فارسیدا «نێرخ» و لە بەلووچیدا «نێھر»ە. ئەم وشانە لە ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *ni-xrī- -یەوە ھاتوون، کە خۆی دوو پارە و پێک ھاتووە لە پێشگری *ni- بە مانای ژێر، خوار، بن + *xrī-. ئەم پارەی دووەمی ھاوڕەگوڕیشەی وشەگەلی «خەریدەن»ی فارسی و «کڕین»ی کوردییە کە /xr/ -ەکەی چەپەوانە بووەتەوە و بووە بە /rx/.[٢]