ڕووتەختی لێژ
ڕووی لێژ یان ڕەمپ (بە ئینگلیزی: Inclined Plane) ئامێرێکی سادەیە پێکھاتووە لە ڕووتەختێکی (ڕوویەکی ڕاستی) لێژ، کە بەرزکردنەوەی تەنە قورسەکان ئاسان دەکات.[١] بە یەکێک لە شەش ئامێرە سادەکان دادەنرێت کە زانایانی سەردەمی ڕێنێسانس دیارییان کردووە و ھیچ پارچەیەکی جووڵاو لەخۆ ناگرێت.[٢]
سوودی میکانیکیی ڕووی لێژ
[دەستکاری]ھەر کاتێک ڕێژەی درێژیی ڕووە لێژەکە بۆ بەرزییەکەی گەورەتر بێت سوودی میکانیکی زیاتر دەبێت، دەتوانین سوودی میکانیکیی ڕووی لێژ ھەژمار بکەین بە دابەشکردنی درێژیی ڕووە لێژەکە لەسەر ئەو بەرزییەی کە قورسایییەکەی بۆ بەرز دەکرێتەوە.[٣]
بەکارھێنانەکان
[دەستکاری]ڕووی لێژ بە شێوەیەکی فراوان بەکاردێت لە زۆربەی بوارەکانی ژیاندا، بۆ نموونە: لە شێوەی ڕەمپی بارکردن بۆ بارکردن و بەتاڵکردنەوەی (داگرتنی) کەلوپەلەکان لەسەر بارھەڵگرەکان، کەشتییەکان و فڕۆکەکان. ڕەمپی کورسیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەکاردێت بۆ ڕێگەدان بەو کەسانەی کە ویڵچێر بەکاردەھێنن بەربەستە ستوونییەکان تێبپەڕێنن بە ئاسانی. ھەروەھا پەیژە کارەباییەکانیش شێوەیەکن لە شێوەکانی ڕووە لێژەکان.[٤][٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ پەرتووکی زانست بۆ ھەمووان بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی. وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. ٢٠١٥. لاپەڕە ٣٢٤.
- ^ «Inclined Planes». www.physicsclassroom.com. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Inclined plane - Energy Education». energyeducation.ca (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Inclined plane»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە ویکیپیدیای ئینگلیزی.
- ^ Tieck، Sarah (2007). Inclined planes. Edina, MN: ABDO Pub. Co. ژپنک ٩٧٨-١-٥٩٩٢٨-٤٠٤-٠. OCLC ٧٦٠٨٨٦٢٨٦.
{{cite book}}
: نرخی|oclc=
بپشکنە (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووتەختی لێژ تێدایە. |