بۆ ناوەڕۆک بازبدە

درێژی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
درێژایی ڕەھەندێکە.

درێژی یان درێژایی (بە کورمانجی: درێژاھی، Dirêjahî) ڕەھەندی داکێشراوی ھەر شتێکە. درێژاییی شتێک مەودای نێوان کۆتایییەکانی ئەو شتەیە؛ بەرفرەییی ھێڵیی ئەو شتەیە کە لە دەستپێکییەوە ھەتا کۆتاییی دەپێودرێت. پێویستە درێژایی لە بەرزایی و پانایی جیابکرێتەوە. بەرزایی بەرفرەییی ئەستوونی شتانە و پانایی دووری یان مەودای نێوان لا یان پاڵێکە ھەتا لا یان پاڵێکی تر.

لە فیزیکدا، وا باوە کە بە مەودای نێوان ھەر دوو خاڵی دڵخواز بوێترێت درێژایی. ھەروەھا درێژایی یەکێ لە چەندێتییە سەرەکییەکانە (ئەوانی تر: کات و بارست)، واتە یەکەی درێژایی سەربەخۆ پێناسدەکرێت نەک لە ڕووی یەکەی چەندێتییەکانی تر.

یەکەکانی درێژایی زیاتر یەکێ لە ئەمانەیە: مەتر، سانتیمەتر، ئینچ، یارد، میل، و ….

درێژایی پێواندنی تەنیا یەک ڕەھەندە، بەڵام ڕووبەر پێواندنی دوو ڕەھەندە (درێژایی دووجا) و قەبارە پێواندنی سێ ڕەھەندە (درێژایی سێجا).

pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy