چیمەنتۆ
ڕواڵەت
چیمەنتۆ یان سمیت یان سیمان ماددەیەکی لکێنەرە کە لە دروستکردنی کۆنکریتدا کەڵکی لێوەردەگیرێ. بە گشتی بە ھەموو ماددەیەکی لکێنەر کە کۆمەڵێک ماددەی ڕەق پێکەوە بلکێنێت سیمان یان چیمەنتۆ دەوترێت. لە زەویناسیدا بە ئەو ماددەی کە کۆمەڵێک وردە بەرد پێکەوە دەلکێنێت سیمان دەوترێت. ئەم جۆرە سیمانانە بە زۆری کەلسیومیان تێدا ھەیە. لە ئەندازیاریی شارستانیدا چیمەنتۆ بە ماددەیەک دەوترێ کە بۆ دروست کردنی کۆنکریت بە کار دێت. چیمەنتۆ بە زۆری لە ئاھەک و گڵەسوورە(clay) و سیلیس و ئوکسیدە نائورگانیکەکام وەکوو ئوکسیدی ئالۆمینیوم و پتاسیوم و ئاسن دروست بوە.
جۆرەکانی چیمەنتۆ
[دەستکاری]- چیمەنتۆی تیپی یەک: سیمانی ئاساییە.
- چیمەنتۆی تیپی دوو: خۆڕاگریی باشە و خۆڕاگرییەکی باشی لە بەرانبەر سولفاتەکاندا ھەیە.
- چیمەنتۆی تیپی سێ: زووتر خۆی دەگرێت.
- چیمەنتۆی تیپی چوار: گەرمای زۆر دروست ناکات و لە دروست کرنی سەددا بە کار دێت.
- چیمەنتۆی تیپی پێنج: خۆڕاگرییەکی باشی لە بەرانبەر سولفاتەکاندا ھەیە.
- چیمەنتۆی سپی: ئەم جۆرە چیمەنتۆیە کانزا تاریکەکان وەکوو کەلسیوم و ئاسنی کەمترە و ڕەنگی سپیە.
- چیمەنتۆی کارەبایی: کە زووتر خۆی دەگرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]A.M.Nevill, J.J. Brooks, Ceoncrete Technology, ISBN:8131705366, 9788131705360
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چیمەنتۆ تێدایە. |